Adelphi Translations Ltd (شه‌ریکه‌ی وه‌رگێڕانی ئهدێلفی به به‌رپرسایه‌تی سنوورداره‌وه)، له بواری وه‌رگێڕانی زمان بۆ سه‌ر ئینگلیزی له زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌کانی جیهانه‌وه بۆ مشته‌ریه گه‌وره و چه‌ند نه‌ته‌وه‌ییه‌کان چالاکی ده‌نوێنێت. هه‌ندێ له نوێترین پڕۆژه‌کانی "وه‌رگێڕانی زمان بۆ سه‌ر ئینگلیزی" ئێمه بریتین له:
ئاڵمانی بۆ سه‌ر ئینگلیزی: پتر له نیو میلیۆن وشه بۆ بانکێکی گه‌وره‌ی ئاڵمانی.
ئێسپانيولی بۆ سه‌ر ئینگلیزی بۆ یه‌کیه‌تیه‌کانی خانووبه‌ره‌ی هه‌ڵکه‌وتوو له ئینگلیز.
زمانه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ریتانیاییه‌کان بۆ سه‌ر ئینگلیزی (ئوردو بۆ ئینگلیزی، هێندی بۆ ئینگلیزی و به‌نگالی بۆ ئینگلیزی) له بواری ده‌قه یاساییه‌کاندا.
فارسی بۆ سه‌ر ئینگلیزی، کوردی سۆرانی بۆ سه‌ر ئینگلیزی، عه‌ره‌بی و سۆمالی بۆ سه‌ر ئینگلیزی بۆ یه‌کیه‌تیه‌کانی کۆچبه‌ریی هه‌ڵکه‌توو له ئینگلیز.
چينی بۆ سه‌ر ئینگلیزی، رووسی بۆ سه‌ر ئینگلیزی، کوریایی بۆ سه‌ر ئینگلیزی و ژاپۆنی (یابانی) بۆ سه‌ر ئینگلیزی بۆ شه‌ریکه‌کانی به‌رهه‌مهێنان.
ئهدێلفی یه‌کێکه له کارگێڕانی گرنگی ئه‌نجومه‌نی گشتی پزیشکی که ساڵانه سه‌دان به‌ڵگه‌ی بڕوادار له پتر له په‌نجا زمانه‌وه وه‌رده‌گێڕێته‌وه سه‌ر ئینگلیزی.